بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی سوریا سانا ؛ یەکەکانی ئەرتەشی سوریا شوێنی کۆبوونەوەی تاقمە تێرۆریستیەکانی سەربە تاقمی تەکفیری داعش لە دەوروبەری زانکۆی هێزی ئاسمانیی لە بەشی ڕۆژهەڵاتیی حەڵەب لە باکووری سووریایان دایە بەر پەلامار .
لە ئوپراسیونی هێزەکانی ئەرتەشی سوریا چوار تڕۆموبیلی تەیار بە چەکی قورس تێکشکا و زیاتر لە 15 تێرۆریستی ئەندامی داعش کوژران . یەکەکانی ئەرتەشی سوریا بە لەناوبردنی گەمارۆی فڕگەی " کویرس " و زانکۆی ئاسمانیی حەڵەب کونتڕۆڵی دەیان گوند و بەرزاییەکانی ئیستراتژیکی لە بەشی ڕۆژهەڵاتیی حەڵەبیان گرتە دەست . لە پەلاماری هێزە ئاسمانیەکانی ئەرتەشی سوریا بۆ سەر بنکە و شوێنی کۆبوونەوەی تاقمە تێرۆریستیەکان لە بەشی باشووری ڕۆژئاوای حەڵەبیش دەیان تێرۆریست کوژران .
هێزەکانی ئەرتەشی سووریا هەروەها زیاتر لە 120 تێروریستی سەربە جیش و لفەتح لە ناوچەی باکووری حەما لە ڕۆژئاوای سوریایان کوشت و ژومارێکی زۆر لە تڕوموبیلیەکانی زرێیی و تەیار بە چەکی قورسیان تێکشکاند . هێزەکانی ئەرتەشی سوریا سەرکردەی یەکێک لە تاقمە تێرۆریستیەکانیان هاوڕێ لە گەڵ هەشت کەسی دیکەیان لە دەڤەری دەرعا لە باشووری سوریا کوشت .
هەروەها لە پەلامارەکانی بە هاوەنی جەیشو لفەتح بۆ سەرناوچە ئاوادانەکانی سەلاحەدین ، ئەلزەهرا و ئەکرمیە لە حەڵەب دوو شارومەندی سووری کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون .
ناوەندی هاوئاهەنگی ڕووسیا لە بنکەی سەربازیی حەمیمیم ی سوریا ش بە تۆمار کردنی هەشت حاڵەتی ئاگر بڕ لە سوریا لە ماوەی 24 کاتژمێری ئەم دواییە حاڵەتەکانی پێشێل کرانی ئاگربڕ لەو وڵاتە یان لە سەرەتای جێ بە جێ کرانی ، بە 1148 حاڵەت ڕاگەیاند.
تێرۆریستان بە پێشێلکردنی ئاگربڕ ، ژۆمارێک لە شارۆچکەنشینانی غوتەی ڕۆژهەڵاتیی لە ڕیفی دیمەشق و هەروەها گوندی حەمرات لە ناوچەی باکووریی لازقیە یان بە گوللەهاوەن کردە پەلامار .
ئاگربڕ لە سوریا لە 27ی فێڤریەی 2016 لە چوارچێوەی بڕیارنامەی 2268ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان جێ بە جێ کراوە ...
کۆتایی کورتە نامە/310